بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل لە سەر زاری بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب لەم هەلومەرجەدا دەبێت لە شەڕ و پەرەسەندنەکان لە بەرە جیاجیاکان خۆی بە دوور بگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب ناتوانێت لە دۆخی پڕ لە ئاڵۆزیی قودس، کەرتی خۆرئاوا، غەززە و لوبنان، شەڕی دژ بە حەماس و حزبوڵڵای لوبنان بکات.
نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە کێشە ناوخۆییەکان ئیسرائیلی لاواز کردووە و لە بوارە جیاجیاکان لە شەقامەوە تا کابینە، ناکۆکی و بیرکردنەوەی جیاوازمان هەیە./.