بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی لە نزیک خاڵێکی پشکنین لە باکوری کەرتی خۆرئاوا لە ناوچەی غوری ئەردەن 2 زایۆنیست کوژران.
بە هۆی ئەو تەقەکردنەش 3 زایۆنیستی دیکە بریندار بوون کە ڕەوشی تەندرووستییان ناجێگیرە.
سەرچاوەکانی زایۆنیست ڕایانگەیاندووە کە تەقەکردنەکە لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە کراوە و تەقەکەرەکانیش لە ناوچەکە هەڵهاتوون.
حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە دیسانەوە خۆڕاگری لە وەڵامی تاوانی داگیرکاران لە مزگەوتی ئەقسا، لە کەرتی خۆرئاوا لە زایۆنیستەکانی دایەوە./.