بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژووری عەمەلیاتی هاوبەشی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بەرەبەیانی هەینی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە بە هەموو هێزێکەوە ئامادەی وەڵامدانەوەی دوژمنی زایۆنیستین.
لە بەیاننامەی ژووری عەمەلیاتی هاوبەشی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستیندا هاتووە کە ” دوژمنی تاوانبار دەبێت واز لە دەسدرێژی دڕندانەی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنەکانی بێنێت و دوژمن دەبێت هەناردەکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی بەرەو گەل و پیرۆزییەکانی ئێمە ڕابگرێت “.
لە لایەکی دیکەوە، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس شەوی پێنج شەممە لە شاری بەیروت لە گەڵ سەرکردەی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین کۆبووە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت هێرشەکانی سەر مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد./.