بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ شاری سور لە باشوری لوبنان کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 7 ی نیسانی 2023 بووە، بزوتنەوەی حەماس ی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی هێرشەکان، داوای ڕاگرتنی کردووە.
بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەم تاوانە پیشاندەری دڕندەیی سەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و سیاسەتەکانیە کە هەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.
کۆمکاری عەرەبی، ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پاش ئەم هێرشانە، داوای ڕاگرتنی هێرشەکانیان کردووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە لانیکەم 6 مووشەک ئاراستەی ناوچەکانی باشوری لوبنان کراوە./.