بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاترین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا شەوی پێنج شەممە 6 ی نیسانی 2023 لە شاری پەکین کۆبوونەوە. شاندی باڵای ئێران و فەرەنسا لە وڵاتی چین بوون و بەو هۆیەوە وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە هەر دوو وڵات و هەروەها دۆخی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ کرا.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەرەنسا جەختیان لە سەر پێویستی ڕەچاوکردنی ڕێزی بەرامبەر و بەردەوامی وتووێژی هاوبەش کردەوە./.