بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە گرووپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ هەینی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی جزیرە هۆشداریی دایە ڕژێمی زایۆنیستی.
ئەو سەرچاوە کە ئاماژە بە ناوەکەی نەدراوە، وتی: وەڵامی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوا بووە و چیدی موڵەت بە داگیرکاران نادرێت لە دەسدرێژییەکان بەردەوام بن.
ئەو سەرچاوە هۆشداریی بە ڕژێمی زایۆنیستی داوە کە لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە، ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەم ڕژێمە دەدرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە خۆڕاگری بە وردی چاودێری ڕەوشی قودس و مزگەوتی ئەقسا دەکات./.