بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە شاری پەکین کۆبوونەوە.
وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر دەستپێکردنەوەی فەرمی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەنگاوی کرداری لە پێناو کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و کۆنسوڵخانەکان کردەوە و سەبارەت بە چەندین بابەتی دیکەی پەیوەندیداریش بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە پاش 7 ساڵ بووە./.