بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ئیدانەکردنی تاوان و دەسدرێژی زایۆنیستەکان لە دژی مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستینییەکان، ئەم کردەوەی بە شەیتانی ناو برد کە دەبێت ڕوبەڕوی ببنەوە.
ناوبراو وتی کە خۆڕاگری بەرپرسانە لە گەڵ فەڵەستینییەکان، دوژمنی زایۆنیستی لە ناو دەبات.
سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین ئەرکی سەر شانی هەموو موسڵمانێکە و دەبێت هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە سەر ئەم تاوانە هەبێت./.