بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ” ئەمڕۆ لە گەڵ هاوکارم ئەمیر بن فەرحان لە پەکین کۆبوونەوە و وتووێژێکی ئەرێنیم هەبوو “.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند ” دەسپێکردنەوەی فەرمی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تاران – ڕیاز، دەستپێکردنەوەی حەجی عەمرە، هاوکاری ئابوری و بازرگانی، کردنەوەی باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکان و جەختکردنەوە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری بەردەوامی ناوچەکە، گرنگترین بابەتەکانی کۆبوونەوەکە بوو کە ڕێکەوتنیان لە سەر کرا “./.