بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەکین سەبارەت بە کۆبوونەوەی هەر دوو وەزیری دەرەوەی ئێران و سعوودیە و بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوی هاوبەشی نێوانیان، وتی: لە پاش ڕێکەوتننامەی پەکین و سێ وتووێژی تەلەفوونی، یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە بەڕێوەچوو.
ناوبراو وتی کە کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، هەر دوو لا بە هاوبەشی ڕایانگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان بە فەرمی دەستیپێکردووەتەوە و چووینەتە قۆناغی فەرمی پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات و هەر دوو وەزیری دەرەوەش ڕێکەوتن کە بەستێنی کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و کۆنسووڵخانەکان لە زووترین کاتدا دابین بکرێت.
کەنعانی وتی کە لە ڕۆژانی داهاتوو شاندە تەکنیکییەکانی هەر دوو وڵات سەردانەکانیان دەست پێدەکەن./.