بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لە پایتەختی چین کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکەش بە ئامانجی چالاککردنی ڕێکەوتنەکەی ئازاری ڕابردوو، ئاڵوگۆڕی باڵیۆز و کردنەوەی کۆنسووڵخانەکانی هەر دوو وڵاتە.
ئێران و سعوودیە ئازاری 2023 بە نێوەندگێری چین ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد./.