بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی سێ سەرۆکایەتییەکە و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە گەڵ بەڕێزیان، بە ئاماژە بە ڕژێمی زایۆنیستی وەک دوژمنی کۆماری ئیسلامی، وتیان: ڕژێمی زایۆنیستی لە تەمەنی 75 ساڵەی داگیرکاریی خۆی هیچ کات وەک ئێستا تووشی کێشە و گرفتە گەورەکان نەبووە، بە واتایەکی دیکە دۆخی ئەو ڕژێمە بەرەو لەناوچوون و ڕووخان دەڕوات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ڕژێمی زایۆنیستی تووشی قەیرانی سیاسی بووە و لە چوار ساڵدا چوار سەرۆک وەزیرانی گۆڕیوە، هاوپەیمانییە حزبییەکانی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا شکست دێنن و هەڵدەوەشێنەوە، دوو جەمسەرییەکی زۆر لە سەرتاسەری ئەو ڕژێمە تەزویرەدا دەبینرێت کە خۆپێشاندانە چەند سەد هەزار کەسییەکان لە ژمارەیەک لە شارەکاندا هێمایەکە بۆ ئەم دۆخە و ئەوەی کە بیانەوێت بە چەندین مووشەک قەرەبووی ئەم لاوازییە بکەنەوە، ناکرێت.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە ڕاپۆرتەکانی تایبەت بە هەڵهاتنی زایۆنیستەکان و ئەو ژمارە زۆرەی زایۆنیستەکان کە دەیانەوێت ناوچە داگیرکراوەکان بە جێ بێڵن، وتیان: ئێمە وتمان ڕژێمی زایۆنیستی 25 ساڵی داهاتوو نابیێت بەڵام خۆیان پەلەیانە و دەیانەوێت زووتر بڕۆن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی زیاتربوونی گرووپەکانی فەڵەستینی و شکستی ڕێکەوتنەکانی وەک ئۆسلۆیان بە هێمای لاوازبوونی بەرەی دژ بە ئێران و بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری ناو برد./.









