بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەڵەستین لە بەیاننامەیەدا جەختیکردەوە کە بە شەڕ و خۆڕاگری ڕوبەڕوی داگیرکارانی زایۆنیست دەبینەوە.
حەماس لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و شەهیدبوونی 2 گەنجی فەڵەستینی لە نابلۆس ڕایگەیاند کە گەنجانی فەڵەستینی ئامادەی وەڵامدانەوەی تاوانی زایۆنیستەکانن.
حەماس ڕایگەیاندووە کە تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و شارۆچکە نشینەکان وایکردووە کە فەڵەستینییەکان بە تایبەت گەنجان بە ورەیەکی شۆڕشگێڕانە ئامادەی بەرگری لە گەلی فەڵەستین و مزگەوتی ئەقسا بن./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

