بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە یەک ی نیسانی 2023 پاش بەشداریی لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی نیشتمانی ئاڵا و بەرزڕاگرتنی 12 ی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران شەرعییەتی خۆی لە خەڵکەوە وەرگرتووە و نهێنی هێز و مانەوەی ئەم دەسەڵاتەش دەنگ و پاڵپشتی خەڵکە.
ناوبراو وتی کە لە ماوەی 44 ساڵی ڕابردوو هەوڵێکی زۆر لە لایەن دوژمنانەوە بۆ پیلانگێڕی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبووە بەڵام هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 44 ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلام و لە وەها ڕۆژێکدا پیشاندەری شکستی ئەو سیاسەتە و بەردەوامی متمانەی خەڵک بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە پەیوەندییەکان لە گەڵ سعوودیەش وتی کە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی کات و شوێنی کۆبوونەوەی هاوبەش وتووێژ دەکرێت./.