بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی میسر ئەمڕۆ شەممە سەردانی قاهیرەی کرد و لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر کۆبووە.
ئەم کۆبوونەوە لە پاش ساڵانێک بەڕێوەچوو و وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان و دۆخی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
ئەحمەد ئەبوزەید وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە ” وەزیری دەرەوە لە بینای وەزارەتی دەرەوە پێشوازیی لە برای خۆی دکتۆر فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی کۆماری عەرەبیی میسر کرد “.
لەم ماوەیەدا سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر سەردانی دیمەشقی کرد و لە گەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە./.