بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی سعوودیە ڕایانگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر دەکرێت.
میدیاکانی سعوودیە ڕایانگەیاندووە کە ئەو کۆبوونەوە لە پاش جەژنی ڕەمەزان بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە ڕۆژی شەممە وەزیری دەرەوەی سوریاش سەردانی میسر بکات و لە گەڵ هاوتاکەی کۆببێتەوە.
سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر لە قاهیرە پێشوازی لە فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا دەکات./.