بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق لە میانەی بەشداریی لە بەرنامەی ” علی خطین ” لە کەناڵی ” الاخباریە ” ی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەوڵی چەند لایەنێک بۆ تۆمەتبارکردنی ئێران بە هەوڵدان بۆ هێرشی سەر هەرێمی کوردستان، وتی: هەواڵی وەها درۆیە و دوورە لە ڕاستییەوە و ئێران هیچ کات بیری لە هێرشی سەربازی بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەکردووەتەوە و بەم دواییانەش لە نێوان بەرپرسانی ئێران و عێراق لێک تێگەیشتن هەبووە و بە هیچ شێوازێک هەوڵی چوونە ناو خاکی عێراق نەدراوە.
ناوبراو سەبارەت بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێگەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان وتی: ئەمە مافێکی دەستەبەرکراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ بەرگری لە خۆی، بەڵام هیوادارین بە لێک تێگەیشتنی بەرپرسانی هەر دوو وڵات، گرووپە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵ بکەین و هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێمە دووبارە نەبێتەوە.
ئالی سادق وتی: ئاڵۆزییەکانی ڕابردووی ئێران بە هۆی دزەپێکردنی چەکدارانی کورد لە خاکی هەرێمەوە بوو و دەزگا ئەمنییەکانی ئێران گرووپێک لەوانیان دەستبەسەر کرد و پلانی گەورەیان هەبوو کە پووچەڵ کرایەوە.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە دژی ئەم وڵاتە وتی: ئێران قەیرانەکانی هەناردەی دەرەوە ناکات و ڕوبەڕوی کردەوە تیرۆریستییەکان بووەتەوە کە سەرچاوەیان لە هەرێمی کوردستانەوەیە و ناوە ناوە درۆنە ئەمریکییەکان لە سنورەکانی ئێران و عێراق سیخوڕی دەکەن.
ناوبراو وتی کە 18 یادداشتی ناڕەزایەتی لە سەر ئەم دەستدرێژییە ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کراوە.
محەممەد کازم ئالی سادق وتی کە ئێمە پەیوەندییەکی مێژووییمان لە گەڵ کورد و هەرێمی کوردستان هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەنیازە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات./.