بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، خالید بن محەممەد کوڕەکەی خۆیی وەک جێنشینی ئەبوزەبی دەستنیشان کرد.
خالید بن محەممەد بن زاید، لە دایکبووی ساڵی 1982، منداڵە گەورەی سەرۆکی ئیماراتە کە پێشتریش ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی وڵات و سەرۆکی نووسینگەی جێبەجێکاری ئەبوزەبی بووە.
سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەروەها هەزاع بن زاید و تەحنون بن زایدی وەک جێگرانی سەرۆکی ئەبوزەبی و مەنسور بن زایدی لە گەڵ محەممەد بن ڕاشد وەک جێگرانی سەرۆکی ئیمارات دەستنیشان کرد.
محەممەد بن زاید مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو لە پاش کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید وەک سەرۆکی ئیمارات هەڵبژێردرا./.