بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە سەرجەم بژاردە سەربازی، ئەمنی، سیاسی و ڕۆشنبیرییەکانی دوژمنان لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی گەلی ئێران و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لاواز و بێهیوا بووە.
لە بەیاننامەکەی ناوەندی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە پێشکەوتنی بەرچاو و هەنگاونان بەرەو ئێرانێکی بەهێز بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕەوتی ستەمکاری جیهانی کەڵک لە هەموو تواناکانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم شکۆ و سەرکەوتنە وەربگرێت.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دوژمنان و لە سەروی هەمووانەوە ڕژێمی تیرۆریستیی ئەمریکا و زایۆنیزمی نێودەوڵەتی لە خەونی ئەوەدا بیر دەکەنەوە کە بە شەڕێکی هەمەلایەنە و ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی لە ڕێگای بەکرێگیراوەکانی خۆیانەوە دەتوانن هێزی گەل و دەسەڵات لاواز بکەن بەڵام ئامادەبوونی ملیۆنیی خەڵکی ڕوونبین و خۆڕاگر و بە ورەی ئێران لە ڕێپێوانە مەزنەکەی 22 ی ڕێبەندانی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی ئەو پیلانەی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە./.