بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە شەوی یەک شەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا دوایین دۆخی ڕێکەوتنە دووقۆڵییەکە و کۆبوونەوەی داهاتووی نێوانیان تاوتوێ کرد.
هەر دوو وەزیری دەرەوەی ئێران و سعوودیە سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوانیان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمە دووەم وتووێژی تەلەفوونیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیەیە لە پاش واژۆکردنی ڕێکەوتنی پەکین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان./.