بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بە ئاماژە بە دەسکەوتە ئەرێنییەکانی ڕێکەوتنەکەی پەکین، جەختی لە سەر کۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی دەرەوە و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی هەر دوو وڵات کردەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە هەمان شێوە پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی لە بن فەرحان کرد و جەختی لە سەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ سعوودیە کردەوە.
هەر دوو وەزیری دەرەوە لە سەر ئەوە رێکەوتن کە لە نزیکترین دەرفەتدا کۆببنەوە و بەستێنی کردنەوەی کۆنسووڵخانەکان و باڵیۆزخانەکان دابین بکەن./.