بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان چەند وێنەیەکی چاوپێکەوتنی ئەمینداری گشتی ئەو بزوتنەوە و کەماڵ خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە کە بە ئامادەبوونی موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە بەیروت بەڕێوەچووە.
هەر دوو لا لەو چاوپێکەوتنەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
خەڕازی ڕۆژی چوارشەممەش لە گەڵ عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان کۆبووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە لوبنانی خاوەن ئاسایش و سەقامگیری و ئابورییەکی بەهێز دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی لە ناوچەکە هەبێت و تارانیش سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان هان دەدات./.