بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی خۆڕاگریی ” عەرین ئەسوەد ” (لانکەی شێران) ی فەڵەستین شەوی چوارشەممە 22 ی ئازاری 2023 بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و جەختیکردووەتەوە کە لوتکەی شەڕی دژ بە دوژمنانی خودان.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە خۆڕاگریی فەڵەستین هەموو ساڵێک بەهێزتر دەبێت و خەڵک نابێت شەهیدانی خۆیان لەبیر بکەن، بەڵکوو دەبێت پشوودرێژ بن، هەر بۆیە هیوای گرووپەکانی خۆڕاگری بە ووشیاری گەلی فەڵەستینە.
عەرین ئەسوەد بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەوەتان پێ دەسەلمێنین کە ئاسایشی لە دەستچووی خۆتان لە هیچ شوێنێک بەدی ناکەنەوە و هیچ شتێک ناتوانێت ئاسایشی ئێوە دابین بکات.
ئەو گرووپە خۆڕاگرییە لە دێژەدا ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوەتان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە خوێنی سەربازەکانتان لە ددانی شێرەکانی ئێمە دەچۆڕێت و ئاسایشی شارۆچکەنشینەکانیش تێک دەدەین.
عەرین ئەسوەد بە زایۆنیستەکانی ڕاگەیاندووە کە سەردەمی زۆربێژی کۆتایی هاتووە و لە خاکی ئێمەدا پارێزراو نابن.
عەرین ئەسوەد بە ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستیی ڕاگەیاندووە کە بەرەو ئێوە دێین و چاوەڕوانی شەڕێکی گەورە بووین و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە، ئەوەی کە سەرکردە لاوازەکانتان بیریان لێنەکردووەتەوە، لە ئێمەدا دەیبینن، خۆڕاگری و بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و چەکمان لە سەر دەست دەبێت تەنانەت ئەگەر تێچووەکەشی پارچەکانی جەستەمان بێت./.