بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لە سەر چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئێران کردەوە.
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە شاری ڕیاز بە سەرۆکایەتی بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەدا پێشوازی لە ڕێکەوتنی ئێران و سعوودیە کرا و جەخت لەوەش کراوەتەوە کە پێویستە ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە هاوکاریدا بن و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لەم پێناوەدا ئامادەی هاوکارین.
ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس هەروەها لە بەیاننامەکەیدا ئیدانەی تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین بە تایبەت لە کەرتی خۆرئاوا کرد./.