بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بەشێک لە وتارەکەی سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئیسرائیل ئەمڕۆ تووشی چەندین قەیران بووەتەوە و لە مێژوو ئەم ڕژێمە کاتییەدا وێنەی نەبووە.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی تووشی لاوازی، قەیران، بێهیوایی و نەبوونی متمانە بە داهاتوو بووەتەوە.
نەسروڵڵا وتی: سەرکردە سیاسییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تووشی کەلێن و ناکۆکییەکی زۆرن، ئەوان هەوڵیان دەدا پەیوەندییەکانیان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ئاسایی بکەنەوە و ئێران وەک دوژمنی جیهانی عەرەبی بناسێنن، بەڵام ئەم ڕژێمە ئێستا لە کۆتایی خۆی نزیک بووەتەوە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: زایۆنیستەکان لەوە دەترسن کە شەڕی دژ بە لوبنان بگاتە شەڕی تەواوی ناوچەکە، حزبوڵڵا وەڵامی توند و بەهێزی هەر جۆرە دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەر ئاستێکدا دەداتەوە./.