بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامانی پەرلەمانی ئەردەن ئەمڕۆ چوارشەممە بە کۆی دەنگ بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستیی لەم وڵاتە پەسەند کرد.
پاش پەسەندکردنی ئەم بڕیارە، پەرلەمانی ئەردەن داوای لە حکومەتی ئەم وڵاتە کردووە کە دەرکردنی باڵیۆزەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەحمەد سەفدی سەرۆکی پەرلەمانی ئەردەن وتی کە ئێمە لە پەرلەمان داوا لە حکومەت دەکەین هەنگاوی جیدی لە دژی لێدوانەکانی وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنیستی بگرێتەبەر.
ئەم بڕیارەش لە پاش ئەوە بووە کە وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنیستی نەخشەیەکی نمایش کرد کە تێیدا چەندین بەشی ئەردەن و فەڵەستین بە ناوچە داگیرکراوەکانەوە لکێندرابوون./.