بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی زایۆنیستیی جرۆزاڵم پۆست ڕایگەیاندووە کە ئیمارات سەرقاڵی تاوتوێکردنی دابەزاندنی ئاستی نوێنەرایەتی و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی خۆیە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
ئیمارات و ڕژێمی زایۆنیستی لە 14 ی ئەیلولی 2020 ڕێکەوتنی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە شاندێکی ئیماراتی بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ ئیدانەکردنی لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین، سەردانی تەل ئەبیب دەکات.
ڕۆژنامەی هائارێتس بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە بن زاید بۆ ئیدانەکردنی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ سەرۆکی ئەو ڕژێمە کۆدەبێتەوە./.