جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

پێشکەوتنەکانی ئێران بە پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەکان و لە سەردەمی سزا و گەمارۆکاندا بووە

جام کوردی – ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتارەکەیان لە مەزاری پیرۆزی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) وتیان کە یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی گەلی ئێران و کۆمەڵگای ئیسلامی ئێمە ئەوەیە کە لە ڕووی ناوخۆییەوە بەهێزین و ئەم بەهێزبوونەش بۆ بیر و بڕوای خەڵک دەگەڕێتەوە.

ئازار 21, 2023
in ئاسیا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکیان لە شاری مەشهەد کە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی کۆچی هەتاوی بووە، بە ئاماژە بە پیلانەکانی دوژمنان وتیان: ئەو گۆڕانکارییەی دوژمنان باسی دەکەن، پێچەوانەی ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت، دوژمنان گۆڕینی شوناس و ناسنامەی گەلی ئێرانیان وەک ئامانجێک داناوە، ئەگەر دەڵێن گۆڕانکاری لە پێکهاتە و شۆڕش، مەبەستیان هەمان گۆڕینی شوناسی ئێرانی ئیسلامییە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئامانجی دوژمنان نەهێشتنی هەموو ئەو شتانەیە کە ئەم شوناسە وەبیری خەڵک دێننەوە، ئەوان دژی یادکردنەوەی ئیمامن،  دژی ئامانجەکانی ئیمامن، دژی وەلایەتی فەقین، دژی ڕۆژی قودسن، لە گەڵ هەر سەروەرییەکی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دژایەتی دەکەن، ئەمانە خاڵە بەهێزەکانی وڵاتی ئێمەن و دوژمنان دەیانەوێت لە ناویان ببەن.

بەڕێزیان وتیان: ئامانجی دوژمنان ئەوەیە کە حکومەتی ئیسلامی پشت ئەستور بە دەنگی خەڵک، بۆ هەر حکومەتێکی خوازراوی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بگۆڕنەوە، حکومەتێک کە گوێڕایەڵی ئەوان بێت.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر دوژمنان وتیان: یەکەم نیشانەی بەهێزبوونی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی ناوخۆییەوە ئەوەیە کە گەل و حکومەتی ئێران بەردەوام لە بەرامبەر زنجیرە پیلانەکانی دوژمنان سەرکەوتن بە دەست دێنن. لە جیهاندا کام گەل دەناسن کە بتوانێت لە بەرامبەر ئەم هەموو پیلانە خۆڕاگری بکات و شکست بە پیلانگێڕان بێنێت؟

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیان ئاماژەیان بە پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕییەکانی چەند مانگی ڕابردوو دا و وتیان: گەلی ئێران لە بەرامبەر کودەتا، گەمارۆ و شەڕی میدیایی و پیلانی ئەمنی خۆڕاگری کرد، لە ئاژاوەگێڕییەکانی چەند مانگی ڕابردووش دوژمنان بە هەموو هەوڵ و توانایەکەوە هاتنە گۆڕەپانەکەوە، ئەمریکا بە هەموو هێزێکەوە لە بەرەی یەکەمی دوژمنایەتییەکاندا بوو بەڵام گەلی ئێران شکستیان بەوان هێنا و لە 22 ی ڕێبەندانی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی ئەوەیان سەلماند کە پێگە جەماوەرییەکەی کۆماری ئیسلامی لە چ ئاستێکدایە.

بەڕێزیان وتیان: پێشکەوتنی گەلی ئێران نیشانەیەکی دیکەی بەهێزبوونی ئەم گەلەیە، دوژمنان لە بەردەوامی و پەرەسەندنی پێشکەوتنەکانی گەلی ئێران ناڕازین، هەموو ئەم پێشکەوتنانەش لە سەردەمی گەمارۆ و سزا ئابورییەکان بەدیهاتوون.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: دوژمنان هەوڵی ئەوەیاندا کە ئێران لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا پەراوێز بخرێت بەڵام هەوڵەکانیان ئەنجامی پێچەوانەی هەبوو، پەیوەندییەکانی ئێران ئەگەر لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی لاواز بووە لە گەڵ وڵاتانی ئاسیایی بەهێزتر بووە و ئەم ڕێگایە درێژەی دەبێت.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: گەلی ئێران بەو ڕاستییە گەیشتوون کە دەبێت پشت بە توانا ناوخۆییەکان ببەستن، ئەمەش لە لایەن خەڵک و بەرپرسان بە تایبەت گەنجانەوە وەک ستراتیژێک دیاریکراوە./.

Previous Post

فۆکس نیوز: ئەمریکا و ئیسرائیل دۆڕاوی ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیەن

Next Post

ئێران: ئەمریکا شیاوی ئەوە نییە باس لە پیرۆزییەکانی مافی مرۆڤ بکات

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
ئێران: ئەمریکا شیاوی ئەوە نییە باس لە پیرۆزییەکانی مافی مرۆڤ بکات

ئێران: ئەمریکا شیاوی ئەوە نییە باس لە پیرۆزییەکانی مافی مرۆڤ بکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020