بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: دوژمنایەتی لە گەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران، بەشی نەگۆڕی سیاسەتی دەرەوەی ڕژێمی ئەمریکایە کە لە پەیامە نەورۆزییەکەی هەموو ساڵێکی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەدی دەکرێت.
کەنعانی ڕایگەیاند: بانگەشەی درۆی پاڵپشتی لە ژنانی ئێرانی و هاوکات زیاترکردنی گوشار و گەمارۆکان لە دژی گەلی ئێران، پیشاندەری دووڕوویی و دوژمنایەتی ڕژێمی ئەمریکا و سەرکردە دژە ئێرانییەکانی ئەو وڵاتەیە./.