بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێگری کاروباری سیاسی لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە شای سعوودیە نامەیەکی بۆ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ناردووە.
محەممەد جەمشیدی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە:
” بەڕێز سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پێشوازی لە ڕێکەوتنی هەر دوو وڵاتی برادەر، بەڕێزیانی بۆ سەردانێکی فەرمی بۆ ڕیاز بانگهێشت کردوو و داوای هاوکاری ئابوری و ناوچەیی کردووە.
سەرۆک کۆمار وێڕای پێشوازی لەم بانگهێشتکردنە، جەختیان لە سەر ئامادەیی ئێران بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکان کردەوە “.