بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ یەک شەممە 19 ی ئازاری 2023 بە یاوەری شاندێکی باڵا و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی و لە لایەن محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
فڕۆکەکەی بەشار ئەسەد لە کاتی گەیشتنی بۆ ئاسمانی ئەبوزەبی لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیماراتەوە پارێزرا.
وەزیرانی ئابوری، بازرگانی، ڕاگەیاندن، کاروباری سەرۆکایەتی و جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە ئەندامانی شاندەکەی یاوەری بەشار ئەسەدن./.