جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

16 ی ئازاری هەڵەبجە؛ ڕۆژێک بۆ ڕیسوابوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا

جام کوردی – بە تێپەڕبوونی 35 ساڵ بە سەر تاوانە دژە مرۆییەکەی ڕژێمی بەعسی سەدام لە هەڵەبجە، هێشتا ئەم زامە ساڕێژ نەبووە، تاوانێک کە بە تەنیایی لە لایەن سەدامەوە نەکراوە بەڵکوو هاندان و پڕچەککردنی لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە کرا.

ئازار 16, 2023
in ئاسیا, ئەمریکا, ئەورووپا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاوانە هاوبەشەکەی سەدام و وڵاتانی بە ناو لایەنگری مافی مرۆڤ لە دژی دانیشتووانی هەڵەبجە کە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە و کاریگەرییەکانی هێشتا لە سەر جەستە و دەروونی خەڵکەکەی ماوەتەوە، تەنیا یەک هۆکار و ئەنجامدەری نەبووە و بە وردبینییەوە دەتوانین بەوە بگەین کە بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواش بە شێوازێک دەستیان لەم تاوانەدا هەبووە، ئەو کوشتارە گەورەی کە سەدام و لایەنگرانی هەوڵی شاردنەوەیان دەدا.

ئەڵبەت تەنیا هەڵەبجە نەبووە قوربانیی ئەم تاوانەی سەدام و هاوبەشەکانی، بەڵکوو پێش ئەوەش شارەکانی سەردەشت، پیرانشار و ناوچەکانی وەک دوورگەی مەجنون و فاو لە بەرەکانی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراو لە دژی ئێران، بۆردومان کران و لەم تاوانە گەورەی بێبەش نەبوون. پێداگری سەدام و بەردەوامبوونی لەم تاوانانە بە هۆی ئەوە بوو کە ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژئاوا و دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگ بوون.

هەروەها ئەم تاوانە بە تەنیا تاوانی گەورەی سەدام لە دژی کوردانی عێراق هەژمار ناکرێت، بەڵکوو ئەو ڕژێمە دڕندەیە لە تاوانێکی دیکەدا بە ناوی ئەنفال نزیکەی 200 هەزار کوردی عێراقی کردە ئامانج و بە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژوو دادەنرێت.

ڕژێمی سەدام کە خەڵکی بێ تاوانی عێراق و ئێرانی دەکردە قوربانی، نەیدەزانی کە ناکرێت دڵی بە پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا خۆش بێت و نەخشەی زۆریان بۆی هەیە تا دەستبەجێ پاش ئەوەی کە سەدام دەبێتە کارتە سووتاوەکەیان، فڕێی دەدەنە زبڵدانی مێژوو، ئەو وڵاتانەی کە سەرەتا بە هەموو شێوازێکی سەربازی و سیاسی پاڵپشتییان لە سەدام کرد و پاشان بە هۆی هەبوونی ئەو چەکانەی کە خۆیان سەردەمێک بە ڕژێمی بەعسیان دابوو، دەسەڵاتەکەیان ڕووخاند.

وڵاتانی ئەورووپی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە تاوان و لەناوبردنی وڵاتانی جیهان هاوشێوەی عێراق دەستیان هەیە، سەرەتا ئەو وڵاتانە پڕ چەک دەکەن، بازاڕی فرۆشتنی چەکەکانیان دابین دەکەن تا لە ڕێگای فرۆشتنی چەکەکانەوە داهاتی ئەو وڵاتانە ببەن و پاش شەڕ و کاولکارییەوە خۆیان دەکەنە لایەنگری مافی مرۆڤ و لە بەرگ و ڕواڵەتێکی دیکەدا دێنەوە هەمان وڵاتان.

خیانەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا تەنیا لەوەدا نەبووە و عێراق پاش چەندین ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە داگیر کرا. چارەنووسی سەدام لە سەرەتاوە تا لەسێدارەدان لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە نووسرا، ئەو دیکتاتۆرەی کە سەرەتا پڕچەکیان کرد و ئەو هەموو تاوانەی لە بێدەنگی ئەوان و پاڵپشتییەکانیان کرد و پاشان بۆ ئەوەی کە خۆیان وەک لایەنگری مافی مرۆڤ پیشان بدەن دەسەڵاتەکەی سەدامیان ڕووخاند و خۆیان وەک ڕزگارکەری عێراق و خەڵکەکەی ناساند.

ئەو وڵاتانەی کە لە شەڕی هەشت ساڵەدا هەموو ڕێگایەکیان بە ڕووی ئێراندا داخستبوو، بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانیان هەموو جۆرە چەک و پێداویستییەکیان دەدایە ڕژێمی سەدام و ڕژێمی بەعسیان بۆ خوڵقاندنی گەورەترین تاوان لە دژی خەڵک و مرۆڤایەتی هاندا.

ئەم سیاسەتە دووفاقییە هەرچەندە یەکێک لە قوربانییەکانی گەلانی ئێران و عێراق بوون، بەڵام تەنیا قوربانییەکەی نەبوون، دەتوانین ئەم سیاسەتەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە فەڵەستین بە هەمان شێوە ببینین، ئەو شوێنەی کە هیچ ئیدانەکردن و هەنگاوێک لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا ناکرێت بەڵام بچووکترین کردەوەیەک لە دژی زایۆنیستەکان دەبێتە مانشێتی یەکەمی میدیا جیهانییەکان.

ئەو ئامارانەی کە سەبارەت بە کارەساتی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە بڵاو بووەتەوە، هێشتا جێی دڵنیایی نین و زۆربەی شارەزایان لەو بڕوایەدان کە ژمارەی قوربانییەکان لەوە زیاترە کە باس کراوە، لە بەر ئەوەی کە ساڵانێک پاشا ئەو کارەساتەش هێشتا بەرکەوتووانی بۆردومانەکە بە هۆی ئێش و ئازارەوە گیان لە دەست دەدەن.

لە حکومەتی ئەمریکا کە کارنامەیەکی ڕەشی لە کوشتنی خەڵکی بێ تاوان بە چەکە کۆمەڵکوژەکان هەیە، دوور نەبوو کە حکومەتەکەی سەدامیش بەو جۆرە چەکانە بەهێز بکات و بە هەموو پاڵپشتییەک بۆ خوڵقاندنی تاوانەکان یارمەتیدەری بێت. بێدەنگی و هاوکاری، دوو ئامرازی ئەمریکییەکان لە پاڵپشتیکردنی سەدام بووە. چەندین نموونەی دیکەش وەک بۆردومانەکانی هێرۆشیما و ناکازاکی لە ژاپۆن و ڤێتنام لە لاپەڕەکانی کتێبە گەورەکەی تاوانەکانی ئەمریکا لە دژی مرۆڤایەتی دەبینرێت.

لە وڵاتانی ئەورووپیش ناوی ئەڵمانیا وەک وڵاتێک کە ڕۆڵی لە گەیشتنی ڕژێمەکەی سەدام بە چەکی کۆمەڵکوژ هەبووە، بڵاو بووەتەوە، ئەڵمانیا بەدەر لە کارنامە ڕەشەکەی لە شەڕەکانی یەکەم و دووەمی جیهانی، لە شەڕی ڤێتنام بە هەمان شێوە فرۆشیاری چەکی کیمیایی بە ئەمریکا بووە و لە شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی سەدامیش لە دژی ئێران بە هەمان شێوە ئەو چەکانەی بۆی دابین کرد، لە تاوانەکەی هەڵەبجەشدا ئەڵمانیا و وڵاتانی وەک بەریتانیا هاوبەشی سەدامن.

خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئەم وڵاتانە کە خۆیان دەستیان لە دەیان تاوان و کۆمەڵکوژی گەورە لە جیهاندا هەبووە و هەر ئێستاش بەردەوامە، نیگەرانی ئاشتی و ئاسایشی جیهانن و بە ناو وەک بەرگری لە مافی مرۆڤ لە دژی وڵاتانی دیکە بڕیار دەدەن.

16 ی ئازار وەک ساڵیادی بۆردومانە کیمیاییەکەی هەڵەبجە بووەتە ڕۆژێک بۆ ڕیسوابوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا، ڕۆژێک کە وەبیرهێنەری تاوان و دڕندەیی ئەوانەیە کە ئێستا خۆیان بە ناو لایەنگری مافی مرۆڤ دەناسێنن./.

Previous Post

ڕۆڵی ئێران لە ناساندنی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە جیهان

Next Post

ئەڵمانیا خۆی بە لایەنگری مافی مرۆڤ نەزانێت

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
ئەڵمانیا خۆی بە لایەنگری مافی مرۆڤ نەزانێت

ئەڵمانیا خۆی بە لایەنگری مافی مرۆڤ نەزانێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020