بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی چوارشەممە لە شاری مۆسکۆ لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆبووە.
بەشار ئەسەد لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە سوریا لە شەڕی ئۆکراینا پاڵپشتی لە ڕووسیا دەکات و وتی: کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی هەر دوو وڵات بەردەوام دەبێت و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان وا دەکات کە تێڕوانینێکی هاوبەشمان بەرامبەر قۆناغی پێشەوە هەبێت.
سەرۆک کۆماری سوریا سوپای هاوکارییەکانی ڕووسیای کرد بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی شوباتی ڕابردوو و وتی کە ئەم سەردانەم بۆ ڕووسیا دەستپێکی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکان دەبێت.
سەرۆک کۆماری ڕووسیاش وتی کە لە گەڵ سوریا بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبین و پەیوەندییەکانیش بەرەوپێشچوونی زۆری هەبووە.
ڤلادیمیر پوتین بە ئاماژە بە هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی سوریا وتی کە بە هەوڵی هاوبەشی هەر دوو وڵات و بەشداری هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە شەڕی دژ بە تیرۆری سوریا، ئەنجامی بەرچاو لەو شەڕدا مسۆگەر بووە.
پوتین وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق بەردەوام ڕووی لە گەشەسەندن دەبێت و ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش بەرزتر دەبێتەوە./.