بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی، وتی کە ئێران وڵاتی دراوسێی عێراق و خاڵی هاوبەشی زۆرمان پێکەوە هەیە.
ناوبراو وتی کە عێراق لە بڕیارەکانیدا سەربەخۆیە و لە پرسی دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی عێراق بابەتەکە زۆر گەورە کراوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی دیکە پاڵپشتی وڵاتەکەیی بۆ ڕێکەوتنی ئەم دواییەی ئێران و سعوودیە ڕاگەیاند.
سودانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی لە سلێمانییەوە ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەتوانێت دەرگای چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەت بێکاری، هەژاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی دیکە جەختیکردەوە کە خاکی وڵاتەکەی نابێتە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ./.