بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران سبەی پێنج شەممە لە سەر بانگهێشتی فەرمی هاوتاکەی سەردانی ئیمارات دەکات.
شەمخانی سبەی پێنج شەممە 16 ی ئازاری 2023 سەردانی ئیمارات دەکات و لە کۆبوونەوەی لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان وتووێژ دەکات.
تەحنون بن زاید ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات مانگی کانوونی یەکەمی 2021 سەردانی ئێرانی کرد و لە گەڵ شەمخانی و سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە./.