بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا باقری وتی: پەرەپێدانی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە ستراتیژی سەرەکی حکومەت دادەنرێت و سعوودیەش لەم سیاسەتەدا وەک وڵاتێکی دراوسێ و پێگە ئائینی، سیاسی و ئابورییەکەی لە جیهانی ئیسلام و ناوچەکە گرنگییەکی زۆری هەیە.
ناوبراو هەر دوو وڵاتی ئێران و سعوودیەی بە کاریگەر لە ئاستی ناوچەکە و جیهان ناو برد و وتی: پچڕانی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی گرنگ بوو و ئێستا دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز زیاتر ئەو ڕژێمەی نیگەران کردووە.
باقری وتی: بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران و سعوودیە بەندە بە هەبوونی پەیوەندییەکی نزیک و دۆستانە کە هیوادارین پتەو و بەردەوام بێت./.