بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ سێ شەممە 14 ی ئازاری 2023 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا.
میخائیل بوگدانۆف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، پێشوازیی لە بەشار ئەسەد کرد.
بڕیارە سەرۆک کۆماری سوریا لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆببێتەوە.
شاندێکی باڵای سوریا لە گەڵ بەشار ئەسەد سەردانی مۆسکۆی کردووە./.