بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تامیر پاردۆ لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاماژە بە پەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین وتی کە ئەم ڕژێمە تووشی کارەساتێک بووە.
ناوبراو بە توندی هێرشی کردە سەر کابینەی بنیامین نتانیاهۆ و وتی کە ناوبراو دیلی هاوبەشەکانیە لەو هاوپەیمانییە کە پێکهێنراوە و گرنگی بە قسەی کەس نادات.
پاردۆ وتی: چارەسەری میانە باوی نەماوە و نتانیاهۆ کۆنتڕۆڵی خۆیی لە دەست داوە و ترسی لە خاڵی گەڕانەوە هەیە.
سەرۆکی پێشووتری مۆساد وتی: بە گشتی ئێمە لە کارەسات و قەیرانێکی گەورەداین و لە ساڵی 1948 تا ئێستا کارەساتی وەهامان نەبووە.
تامیر پاردۆ وتی کە ئیسرائیل بۆ لەناوچوون پێویستی بە ئێران و دەزگا هەواڵگرییەکانی نییە لە بەر ئەوەی کە خۆی بووەتە هۆکاری لەناوچوونی، گومان لەوەدا نییە کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکاش هەر ئەم وێنەیە لە ئیسرائیل دەداتە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە./.