بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ” رای الیوم ” لە سەر زاری ئەو سەرچاوانە ڕایگەیاندووە کە فەیسەڵ بن فەرحان بە ئامانجی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرکەوتووی لوتکەی عەرەبی، سەردانی پایتەختی وڵاتان دەکات و چەندین کۆبوونەوەی دەبێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ڕیاز بەنیازە لە ڕێگای بەشداری سەرجەم وڵاتانی عەرەبی، ئەو کۆبوونەوە سەرکەوتووانە بەڕێوە ببات و لەم پێناوەدا ڕاوێژ و وتووێژی نێوان ڕیاز و دیمەشق ماوەیەکە دەستیپێکردووە و بن فەرحان بە مەبەستی وتووێژ و دیاریکردنی ئاستی نوێنەرایەتی سوریا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکە، سەردانی سوریا دەکات.
سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ڕیاز بۆ بانگهێشتکردنی ئێران و تورکیاش وەک میوانی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی هەوڵ دەدات تا لەو ڕێگایەوە ڕیاز وەک سەکۆی ئاسایش و تەبایی ناوچەیی بناسرێت و کۆبوونەوەکەش پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئێران لە پەکین دەبێت./.