بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان ئێران و سعوودیە وتی: لە کاتی بڵاوبوونەوەی بەیاننامە سێقۆڵییەکەی تاران، پەکین و ڕیاز لە ڕۆژی هەینی 10 ی ئازاری 2023، پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە ئاسایی ڕاگەێندراوە و چاوەڕوانی کات نابین.
ناوبراو وتی: لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کراوە کە لە ماوەی دوو مانگدا هەر دوو وڵات بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکان، ئاڵوگۆڕی باڵیۆزەکان و کردنەوەی کۆنسووڵخانەکانی مەشهەد و جەدە پێکەوە کۆببنەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیە لە دژی هیچ وڵاتێکی موسڵمان نییە و بە گشتی پێشوازی لەم ڕێکەوتنە کراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سەبارەت بە یەمەن، خەڵکی ئەو وڵاتە لە سەر داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیار دەدەن بەڵام ئێران وەک هەمیشە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە گرنگی بە دانوستان دەدات و لەو بڕوایەداین کە شەڕ لە ئۆکراینا، یەمەن و هەر ناوچەیەکی دیکە چارەسەر نییە.
ناوبراو وتی: وڵاتان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان هەنگاو دەنێن و وا نییە کە لەم ڕێکەوتنەدا بڕیاری وڵاتان، بڕیاری هێزەکانی خۆڕاگری ناوچەکە لە بەرامبەر دەسدرێژی و هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرچاو نەگیردرێت./.