بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو بەیاننامەیەدا جەخت لە سەر پێویستی یەکڕیزی، هاوکاری نێوان کەسایەتی و چالاکوانانی بواری ڕۆشنبیریی سوننە و شێعە و ناوەندە ڕۆشنبیرییە هاوبەشەکان، ئیدانەی پیلان و توندڕۆییەکان لە جیهانی ئیسلام، پەرەپێدانی کەلتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانە بە تایبەت لە نێوان ئائینزا ئیسلامییەکان، سەردان و چاوپێکەوتنەکانی نێوان کەسایەتی و چالاکوانانی سوننە و شێعە، کردنەوەی ماڵپەڕێک بە ناونیشانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکڕیزی ئیسلامی، ڕەتکردنەوەی گەمارۆی ئابوری وڵاتانی موسڵمان و پێویستی پاڵپشتی وڵاتانی ئیسلامی لە وڵاتانی گەمارۆدراو و ڕۆڵی داهێنەری ژنان لە بونیادنانی کەلتوری یەکڕیزی ئیسلامی کراوەتەوە.
لە بەشێک لە بەیاننامەکەی کۆنفرانسی یەکڕیزی ئیسلامیدا، بەشداربووان پاڵپشتی خۆیان بۆ ئامانجە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین وەک گرنگترین پرسی جیهانی ئیسلام دەربڕی و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە مسۆگەربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان، تەنیا لە ڕێگای ڕاگرتنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین و پیرۆزییەکانی موسڵمانان و مەسیحییەکان و بە فەرمی ناسینی مافی فەڵەستینییەکان دەبێت.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، خیانەتێکی گەورەیە لە گەلی فەڵەستین و ئۆممەی ئیسلامی بە گشتی. هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەش کراوە کە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو ڕژێمە خوێنمژە ئاسایی کردووەتەوە کە پێداچوونەوە بەو بڕیارەی خۆیاندا بکەن.
هەروەها بەشداربووانی کۆنفرانسەکە پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕێکەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشایەتی سعوودیە ڕاگەیاند و بە پێویستیان زانیوە کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ نەهێشتنی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی نێوانیان هەنگاو بنێن./.