بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی کاردانەوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیە لە پەکین، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی پاڵپشتی خۆیی لەم ڕێکەوتنە ڕاگەیاند.
ئەحمەد ئەبولغەیس وتی کە ڕێکەوتنی نێوان تاران و ڕیاز دەتوانێت کۆتایی بە ئاڵۆزییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بێنێت و بگاتە سەقامگیری ناوچەکەش.
ناوبراو ستایشی هەوڵەکانی عێراق، عۆمان و چینی کرد بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنی نێوان ئێران و سعوودیە.
ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی وتی: ئەم ڕێکەوتنە لە پاش 7 ساڵ پچڕانی پەیوەندی و ئاڵۆزییەکان، دەتوانێت پیشاندەری قۆناغێکی نوێ و ئەرێنی لە پەیوەندییەکان بێت و ناوچەکەش بەرەو سەقامگیری دەبات./.