بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پێشوازی لە بەیاننامە سێقۆڵییەکەی پەکین بۆ ئاساییکردنەوە و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین هەروەها دەستخۆشیی لە هەوڵەکانی چین، عێراق و عۆمان لەم پێناوەدا کردووە.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین هیوای ئەوەی خواستووە کە ئەم ڕێکەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنی بێت لە پێناو کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە ڕێگای دانوستان و وتووێژ، هەبوونی پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر و مافی دراوسێتی و هەروەها گرنگیدان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و هاوکاری ئیسلامی و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەردەنیش بەیاننامەیەکی هاوشێوەی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە کە پێشوازی لە ڕێکەوتنەکەی نێوان تاران و ڕیاز دەکەین./.