بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەلیل حەیە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئێمە پێشوازی لە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشایەتی سعوودیە دەکەین و بە هەنگاوێکی گرنگ لە پێناو یەکڕیزی ئیسلامی، پتەوکردنی ئاسایش و لێک تێگەیشتنی نێوان وڵاتانی ئیسلامیی دەزانین.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئەم ڕێکەوتنە لە بەرژەوەندی دۆسیەی فەڵەستین و پاڵپشتی لە خۆڕاگری ئەم گەلە لە بەرامبەر داگیرکاری زایۆنیستەکان دەبێت./.