بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات، ڕێکەوتنەکەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشایەتی سعوودیەی بە هەنگاوێکی گرنگ لە پێناو سەقامگیری و گەشەی ناوچەکە ناو برد.
ناوبراو وتی کە ئەم ڕێکەوتنە دەتوانێت گەشە و پێشکەوتن و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بە دواوە بێت.
پێشتریش ئەنوەر قەرقاش وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری نێودەوڵەتی ئیمارات، پێشوازیی لە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئێران و سعوودیە کردبوو./.