بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی 10 ی ئازاری 2023 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: گەڕانەوەی پەیوەندی ئاسایی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سعوودیە دەرفەتێکی گەورە دەخاتە بەردەم هەر دوو وڵات، ناوچەکە و جیهانی ئیسلام.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: سیاسەتی دراوسێتی وەک بەشێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی کابینەی سێزدەیەم، بە هەموو هێزێکەوە لە ڕاستە ڕێگای خۆی دەچێتە پێشەوە و دەزگای دیپلۆماسی چالاکانە بەرەو هەڵگرتنی هەنگاوی زیاتری ناوچەیی دەڕوات./.