بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی سوریای لە پارێزگای لازقیە بەسەرکردەوە و بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە وەک هەمیشە لە ڕۆژە تەنگانەکاندا لە گەڵ حکومەت و گەلی سوریا دەمێنینەوە.
ناوبراو وتی: مانگی سوری کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرەتای بومەلەرزەکەی سوریاوە هاوکاری خەڵکی ئەم وڵاتەیان کردووە و بەردەوام درێژە بە هاوکارییەکان تا تێپەڕکردنی ئەم قۆناغە دەدەین./.