بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە تاوانی زایۆنیستەکان هیچ کات گەلی فەڵەستین ناترسێنێت بەڵکوو ئیرادەی ئەوان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکاران و میلیشاکانی شارۆچکەنشین زیاتر دەکات.
حەماس هەروەها جەختی لە سەر بەرفراوانتربوونی خۆڕاگری گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر زایۆنیستەکان و تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهیدان کردەوە.
لە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی کاتی و خوێنڕێژی زایۆنیستی، ڕۆژی سێ شەممە 7 ی ئازاری 2023، چەندین ئەندامی کەتیبەکانی قەسام لە جنین شەهید کران./.