بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید پاش هێرشەکەی شەوی دووشەممەی شارۆچکەنشینەکانی زایۆنیست بۆ سەر گوندی حەوارەی فەڵەستین لە باشوری نابلۆس، پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بەم جۆرە بڵاو کردەوە: ” شەوێکی دیکە لە توندووتیژی تاوانبارانە لە لایەن تیرۆرتیستانی جولەکە لە حەوارە “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” ئەو کەسانە نە نوێنەری ئێمەن و نە بەشێک لە ئێمە “.
لاپید لەو تویتەدا ڕایگەیاند کە ” کەسانی سەر بە وەزیرانی دارایی و ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل، میلیشیای ڕاستەقینەن و دەبێت دەستبەسەر و دادگایی بکرێن “./.