بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە 7 ی ئازاری 2023 هەر دوو شاندی پاسەوانی سنوریی ئێران و عێراق لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
لیوا محەممەد فازڵ دزەیی فەرماندەی ناوچەی یەکەمی سنوریی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی وتی: ئەم کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی هەر دوو لا لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و هەر دوو لا چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانیان بە پێی میکانیزم و ڕێکەوتنی پێشوو تاوتوێ کردووە.
ناوبراو وتی: ڕەزامەندی لە سەر پێکهێنانی کۆمیتەیەک لە لایەن هەر دوو لاوە بۆ دیاریکردنی سنورەکانی ئێران و عێراق و ڕێگری لە دزەکردنی نایاسایی لە سنورەکانەوە دەربڕا و هەورەها چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی قاچاخیش تاوتوێ کرد.
هەر لەو کۆبوونەوەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە دەروازەی باشماخەوە تاوتوێ کرا.
پێشتر یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە حکومەتی بەغدا پرۆژەی جێگیرکردنی هێزەکانی سنوریی ئەم وڵاتە لە هێڵی سنوری لە گەڵ ئێران و تورکیا دەباتە پێشەوە./.